A A A

کازیوە ساڵح

د. کازیوە ساڵح: سۆسیۆ کولتووریست و پسپۆڕی بواری جینۆسایدە. هەڵگری دکتۆرایە لە زانکۆی کوین لە کەنەدا، ساڵی ٢٠٢٠، کە بووە بە پسپۆڕ لە بواری کولتوور و سۆسیولۆژیای توندوتیژی و جینۆسایدی کورد لە عیڕاقدا.کازیوە خاوەنی زیاتر لە دە کتێب و چەندین خەڵاتە بۆ بەرهەمەکانی ، خاوەن و سەرنووسەری دوو گۆڤاری فکری بووە بە ناوەکانی نوێکار و نڤار. چەندین وتار و توێژنەوەی ئەکادیمی بڵاوکردوەتەوە. لە بوارەکانی کێشە وجینۆسایدی کورد ،کولتوور، جەندەر و کێشەی ژن ، شوێن و هاوڵاتی بوون، پەناهەندە و کۆچبەر، هەوەها یەزیدیزم و کێشەی یەزیدیەکان.