A A A

دوکتۆر فەرەنگیس قادری

دوکتۆر فەرەنگیس قادری لێکۆڵەری زمان و ئەدەبیاتی کوردییە لە ئەنستیتۆی لێکۆڵینەوەکانی عەرەب و ئیسلام لە زانکۆی ئێگزێتێری بەریتانیا. لە ساڵی ٢٠١٦ دوکتۆرای لە زانکۆی ئێگزێتێر وەرگرت و لە نامەی دوکتۆراکەی سەرهەڵدانی شیعری نوێی کوردی تاوتوێ کرد. دوکتۆر قادری نووسەری چەندین وتاری لێکۆڵینەوەی هەڵسەنگێندراوە لە سەر ئەدەبیاتی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی گۆڤاری زانستی کوردی 'دەروازە ' یە.