A A A

ئاندرو بووش

د. ئاندرو بووش: هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری مرۆڤناسی لە زانکۆی جۆنس هۆپکنس لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. بووش ئەزموونی چوار ساڵ وانە وتنەوەی هەیە لە زانکۆی نیویورک لە شاری ابو ظبی لە ئیمارات. لە ٢٠٢٠-٢٠٢١ توێژەر بووە لە سکولی یاسای زانکۆی هارڤەرد. د. بووش توێژینەوە لە بوارەکانی دراساتی ئیسلامی، مێژووی ئەدەبی کوردی، فیقهی ئیسلامی و یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دەدات. یەکەم کتێبی بە ناوی جیاوازی دینی لە نێوان موسڵمانان لە کوردستانی عێراقدا، ساڵی ٢٠٢٠ لە لایەن چاپخانەی ستانفۆردەوە خرایە بەر دەستی خوێنەران.